بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک بە شارپرێسی وتووە بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان لەگەڵ دیپلۆمات‌و کونسوڵو نوێنەرانی وڵاتانى جیهان له‌شارى هه‌ولێر كۆبۆوه، تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ خۆیدا وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی بردۆته هه‌ولێرو به‌ناو هه‌ولێریشدا گه‌ڕاون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاسایش داوای لە یەکێتی کرد وەهاب هەڵەبجەیی رادەست بکات کەچی یەکێتی گوێ بە قسەی ئەنجومەنی ئاسایش نادات.
ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022 لەكۆڵانێكی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر، بەهۆی بۆمبی لكێندراوەوە، تەقێنرایەوەو به‌و هۆیه‌شه‌وه ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری/ زانیاریی سەر بەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بەناوی عه‌قید (هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسوڵ) ناسراو به(هاوكار جاف) گیانى له‌ده‌ستداو چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبون لەهاوسەرهكهیىو دوو منداڵەکەییو خوشکێکی هاوسه‌ره‌كه‌ى برینداربون.
دواى ئه‌و ڕوداوه‌ش ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم هاتهدهنگو تۆمارێكى ڤیدیۆیی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه كه دانپێدانانى "سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه‌یه ده‌ستیان هه‌بوه له‌و كرده‌وه‌یه‌دا"و ڕاسته‌وخۆش هەوڵهكه بهتیرۆریستى ناوبرا.
میدیاى یه‌كێتى بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مشه‌و بەڵگەی بەدرۆخستنەوەی سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى هاوکار جاف بڵاودەکرێتەوە".
لاى خۆیشیه‌وه بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕایگەیاند، "بەیەکێتیمان ڕاگەیاندوە ئەگەر بەدادگاکانی هەرێمی کوردستان ڕازی نین با تیمێکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لەڕوداوە تیرۆرستییەکەی تیرۆركردنى عه‌قید هاوكار جاف له‌هەولێر بکات".
Your Comment