AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٨ ٢٠:٢٢

لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی هەرێم؛

سەرۆکی حکومەتی عێراق بەڵێنی دا مادەی 140 کار بکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی عێراق بەڵێنی دا مادەی 140 کار بکاتەوە

سه‌رۆكى بۆردى ماده‌ى 140 له‌حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، سودانى به‌رله‌وه‌ى ببێته‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى هه‌رێمى كردوه‌و له‌كارنامه‌كه‌یدا به‌ڵێنى كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌كانى ماده‌ى 140ى داوه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛دژوار فایه‌ق سه‌رۆكى بۆردى ماده‌ى 140 به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى ڕاگه‌یاندوه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق به‌رله‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ پێكبهێنێت سه‌ردانى هه‌رێمى كردوه‌و له‌كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد به‌ڵێنى كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراقى داوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌نگاوێكى باشه‌و ئه‌و گرێكوێرانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا به‌تایبه‌ت كه‌ له‌دواى ڕوداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ر دروستبون.

ماده‌ى 140 ماده‌یه‌كى ده‌ستورى عێراقه‌و تایبه‌ته‌ به‌دۆسیه‌ى به‌ڕێوه‌بردن‌و ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ پێشترو له‌سه‌رده‌مى ڕژێمى پێشوى عێراق دیمۆگرافیاى ناوچه‌كان گۆڕدرابوو.

News ID 43971

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha