AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١ ٢٠:٠٦

سه‌رۆکی ڕێکخراوی سینەمایی:

روانگه‌ی سینه‌مای کورته‌ فیلمی ئێران زۆر گەشاوەیه‌

روانگه‌ی سینه‌مای کورته‌ فیلمی ئێران زۆر گەشاوەیه‌

سه‌رۆکی ڕێکخراوی سینەمایی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران وتی:

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆکی ڕێکخراوی سینەمایی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ سی‌ونۆهەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران رایگەیاند: روانگه‌ی سینه‌مای کورته‌ فیلمی ئێران، زۆر گەشاوە و رووناکه‌و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران وه‌کوو گرنگترین ڕووداوی سینه‌مایی کورتە فیلم لە ناوچەکەدا، پێویستە یەکگرتووتر و جیاوازتر له‌ خوله‌کانی پێشوو به‌ڕێوه‌بچێت.

"محەممەد خەزاعی" سه‌رۆکی ڕێکخراوی سینەمایی ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییەی سینەمای ئێران نووسی: "فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی

کورتە فیلمی تاران، شوێنی کۆبوونەوەی ئه‌و سینەماکارە لاوانەیه‌ کە بەپاڵنەرێکی گەورە و ئاسۆی نوێوە چوونەتە ناو ئەم گۆڕه‌پانە مەزن وسه‌یرەوە. ئەم سینەمایە ئایندەی سینەمای وڵاتە. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ندین جار سنوورگه‌لێکی نوێی له‌م بواره‌دا كردووه‌ته‌وه‌ و له‌پانتایی ئاسمانی سینه‌مای ئێران له‌ جیهانی پڕتاو و خێرای ئه‌مڕۆدا زۆركاریگه‌ری هه‌یه.

گومانێک لەوەدا نییە کە سینەمای ئێران هه‌ر بە یارمەتیی ئه‌م بەهرە تازه‌سەرهەڵداوە و‌ بینراوانه‌ی داهێنه‌ری نوێی خۆی چەندین جار لە بواره‌کانی

جیهانیدا درەوشاوەتەوە؛ لە هەمان کاتدا، ئەم سینەمایە، ماڵ و مه‌کۆی زۆربه‌ی کەسه‌ گەورەکان بووە و دەبێت.

بەو پێیەی که‌ بواری کورتە فیلم بە یەکێک لە گرنگترین به‌ستێنه‌کان دەزانین بۆ ڕاهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی نوێ لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی ئەمڕۆ، فێستیڤاڵی کورتە فیلمیی تاران، ئەمساڵ، بە ئیلهام لە ستراتیجی و نه‌خشه‌ رێگای هاوبەشی ڕووداوەکانی ڕێکخراوه‌ی سینەمایی واتە "ئەخلاق، هۆشیاری و هیوا"، بە

دروستی، لەگەڵ گرنگیدان بە "هەمەجۆریی ژانر و چه‌شنه‌کان به‌ روانگه‌ی نزیکبوونەوەی خۆجێی و ره‌سه‌نایه‌تی ناوچه‌یی" داڕێژراوە و پلانی بۆدانراوە.

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران، وەکوو گرنگترین ڕووداوی سینه‌مایی کورتە فیلم له‌ ناوچەکەدا، لە سەردەمی دوای کۆرۆنا، پێویستە بە

شێوەیەکی یەکگرتووتر و جیاوازتر لە خوله‌کان و قۆناغەکانی پێشووبه‌ڕێوه‌بچێت و به‌خته‌وه‌رانه‌، توانیویەتی سەرنج و بۆچوونی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان بۆ لای خۆی رابکێشێت. ئامادەبوونی پڕره‌نگ وبێ وێنەی وڵاتانی ناوچەیی و دراوسێ دووپاتی ئه‌م خاڵه‌ دەکاتەوە کە ئەم فێستیڤاڵە خولێکی نوێی له‌ رێگای به‌ره‌و گەشەکردن و باڵکێشان بەخۆیەوەدەبینێت.

ئێستا ئەم ڕووداوە سینەماییە کە سەردەمێکی نوێی دەست پێکردووە،ده‌خوازێت به‌ بیرکردنەوە و تێگه‌یشتن له‌ نیازه‌کان و پێداویستییه‌کانی سینەما و پێویستییە نوێیەکانی لە سەردەمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گێڕانەوەکان، سه‌باره‌ت به‌ خولقاندنی ئه‌ده‌بیات و گێڕانه‌وه‌ی تازه بیربکاته‌وه‌. چەقبەستوویی، نامۆبوون لەگه‌ڵ رۆحی راستەقینەی کۆمەڵگا و"بەربەستبوون" لە سینەمای کورته‌ فیلمدا جێگایه‌کی نییە. ئێرە، هه‌رێمی کایەی دیاردەکان و نوێکارییه‌ سەرسوڕهێنەرەکانە.

کورتە فیلمەکە لەگەڵ به‌رزکردنه‌وه‌ و زیادکردنی رێژه‌ی بەرهەمەسینەماییەکانی دیکەدا، پێویستە شوناسی فەرهەنگی و پێناسه‌ی ئێرانی ئیسلامی لە پانتایی خاک و نیشتماندا وێنا بکات و نیشانی بدات و بەیارمەتی چۆنایه‌تییه‌کی به‌رز و باڵا، دەوڵەمەندی هزر و بیرکردنەوە وبەکارهێنانی گونجاوی زمانی وێنه‌ و تێگەیشتن لە هەستیارییە سۆزداری وکۆمەڵایەتییەکانی ئەمڕۆ، دلاقه‌یه‌کی نوێ بەڕووی کۆمەڵگا و جیهان بکاتەوە.

ڕێکخراوی سینەمایی بە پشتبەستن بە رێکار و نه‌خشه‌ رێگای ده‌وڵه‌تیسێزده‌هه‌م و گرنگیپێدانی وەزارەتی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی بەده‌فرایه‌تی و توانایه‌کانی ژێرخانی، بەرهەمهێنان و پەروەردەیی ناوچەجۆراوجۆره‌کانی وڵات، روانگه‌ و رێبازێکی تایبەتتری هەڵبژاردووە بۆبووژاندنەوەی سینەمای پارێزگاکان و پشتگیری کردن له‌ سینەماکارە گەنجەکان که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م روانگه‌ و بۆچوونه‌ لە بواری کورتە فیلمدا زۆرگەشاوەتر ده‌بێت.

دیدگای کورتە فیلمی سینەمای ئێران یه‌کجار رووناک و گه‌شاوه‌یه‌ وئێستاش، دوای چوار دەیە لە سینەمای شۆڕشگێڕانە، زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستمان بە بارهێنان و پەروەردەکردنی نەوەی نوێی سینەما و تێگەیشتن لەپێداویستییه‌کانی حه‌تمی و حاشاهه‌ڵنه‌گری گوتاری شۆڕشی ئیسلامی لە جیهانی هاوچەرخدا هەیە.

"فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران TISFF به‌ یەکێک لە گرنگترین و پڕبایخترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم له‌سه‌ر ئاستی جیهان دێته‌ ئه‌ژماردن که‌ لە لایەن ئەکادیمیای OSCAR®qualifying پەسەند کراوە، کە سی‌ونۆهەمین خولی به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "مه‌هدی ئازەرپێندار"، لەلایەن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، بە دروشمی "هەمەجۆریی لە ژانر"و ته‌وه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌ "ژانر" له‌ دوو به‌شی رکابه‌ری "سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی" و رکابه‌ری "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی"، به‌ شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و به‌ نمایش کردنی زیاتر له‌ 64 کورته‌ فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی 32وڵاتی جیهان و ٩٩ کورتە فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری ئێران و بەئامادەبوونی دادوەرانی وڵاتانی پورتوگال، تورکیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا وئێران و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانه‌ی مامۆستایانی نێودەوڵەتیهونه‌ری سینەما لە رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبه‌ر رێکه‌وتی تشرینی یەکەمی2022 له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی "میله‌ت" له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

News ID 43888

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha