بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر دەریایی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ئەمساڵ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە جیاتی خەزەڵوەر لە سەرماوەز بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ئەوەی کە بانگهێشتنامەی سی و سێهەمین فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگایی لە مانگەکانی ڕابردوو ڕاگەیێندراوە و کاتی بەڕێوەچوونیشی حەوتی سەرماوەز لە شاری بیجاڕ ڕاگەیێندرابوو کەواتە بەهۆی نزیکی کاتی ئەو رووداوە بڕیار درا کە فیستیڤاڵی سەرشەقامی مەریوان لە کۆتاییەکانی سەرماوەز بەڕێوە بچێت.
دەریایی زیادی کرد: بەرپرسیارێتی ئەو فێستیڤالە لە ئەستۆی ڕەحمان هۆشیاری دەبێت.
Your Comment