AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٩ ١٠:٠٣

بە بیانوویەکی وەهمی؛

دەوڵەتی بریتانیا گەمارۆی بە سەر ژمارەیەک کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

دەوڵەتی بریتانیا گەمارۆی بە سەر ژمارەیەک کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

دەوڵەتی بریتانیا وەک پەیڕەوی کردنی هەڵوێستی دژبەرانەی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا دژی تاران و بە بیانووی بێ بنەما، سێ کەس و ناوەندێکی ئێرانی خستە لیستی ڕەشی گەمارۆکان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی بریتانیا گەمارۆی بە سەر سێ کەسایەتی سەربازی و ناوەندێکی ئێرانیدا سەپاند.

لەندەن گەمارۆ خستۆتە سەر کۆمپانیای پیشەی ئاسمانیی شاهد و محمەد حەسەن باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزی چەکدار، سەردار سەید حوجەتوڵا قورەیشی، بەرپرسی دابین و توێژینەوەی وەزارەتی بەرگری، سەرتیپ سەعی، ئاقاجانی فەرماندەی یەکەی درۆنیی هێزی ئاسمانیی سوپا.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە گەمارۆدانەکە بە هۆی فرۆشتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بە رووسیایە کە لە شەری ئۆکراینا بەکاری هێناوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە ئێران سەرلەبەری ئەم پاگەندانە رەت دەکاتەوە.

News ID 43861

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha