بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گەڵاڵەی بودجەی بەرگری ساڵ 2023 ی ئەمریکا، بە گوێرەی هەندێک نیشانە، فرۆشی ئێف 16 بە تورکیا قبووڵ کراوە. لە ئەو مەرجانە کە بە پێشنیاری باب مندز و کریس وان هالێن، دوو سێناتۆری دیمۆکرات لە گەڵاڵە نووسرابوو، دەوڵەتی ئەمریکا ئەبوا دڵنیا ببوایەوە کە تورکیا لە ئەو شەڕکەرە لە دژی یۆنان یان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان کەڵکی وەرنەدەگرت.
بەڵام بە پێی گۆڕانکاری لە ئەو گەڵاڵە، ئەو دوو پێشنیارە لابراوە کە بە ئەو مانایەیە کە نیگەرانی لە هێرشی تورکیا بۆ سەر یۆنان یان کوردەکان ناتوانێت ڕێگری بکات لە فرۆشی ئەو شەڕکەرە بە تورکیا.
Your Comment