بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیفدانا، مەهدی پیرساڵحی وتی: ڤاکسینی پاپیلوماویروسی مرۆیی (HPV) بە فرمولاسیۆنی چوار ڕەهەندی و پشت بەستن بە زانستی خۆجەیی بەرهەم هاتووە و ئەم هەفتەیە بۆ یەکەم جار ڕەوانەی بازاڕی ناوخۆیی کراوە.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەو ڤاکسینە سەرجەم قۆناغەکانی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤی بە سەرکەوتنەوە تێپەڕاندووە، زیادی کرد: بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە گرینگە، هەنگاوێکی کاریگەر بۆ کەم کردنەوەی هاوردەی ڤاکسین و ئـریێ پزیشکی و دابینی پێداویستی وڵات لە بواری پێشگیری لە نەخۆشینەکانی هاوپەیوەند بە HPV بە تایبەتی لە خانمان دێتە ئەژمار.
پیر ساڵحی وتیشی: بڵاو کردنەوەی ئەو ڤاکسینە بە برەندی ناوخۆیی، جگە لە وەكام بە داخوازی زۆری وڵات، ڕێگای هەناردە کردن لە داهاتووشدا هەموار دەکات.

سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان، لە دەسپێکی بڵاو کردنەوەی ڤاکسینی ئێرانی HPV لە ئێران هەواڵی دا.
News ID 54943
Your Comment