AP ١٤٠٤ گوڵان ١٧ ١٨:٥٩

ڕۆڵی تاران لە ئاگربڕی یەمەن و ئەمریکا

ڕۆڵی تاران لە ئاگربڕی یەمەن و ئەمریکا

نیۆیۆرک تایمز ئیدعای کرد کە تاران لە وەستاندنی هێرشەکانی یەمەن بۆ سەر پاپۆرە ئەمریکاییەکان کە بووە هۆی ئاگربڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئێرانی ئیدعای کرد کە تاران لە پێناو پێشخستنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ڕازی کردووە کە هێرشەکانی لە دەریای سوورەوە بوەستێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سی‌ئێن‌ئێن بە ئاماژە بە هەوڵی هاوکاتی ستیڤ ویتکاف، نوێنەری تایبەتیی ترامپ لە ڕۆژئاوای ئاسیا و عەمانییەکان بۆ ناوبژیگەریی ئاگربڕی نێوان ئەمریکا و یەمەن، ڕایگەیاند کە ئەو ئاگربڕە بە مانای یارمەتیدانی پێشکەوتی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکایە.

لە لایەکی ترەوە بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا لە لێدوانێک بۆ ڕۆیتێرز ڕایگەیاندووە کە ئاگربڕی نێوان واشنتۆن و سەنعا، تەنیا وەستانی هێرشەکان لە دژی پاپۆرە ئەمریکاییەکان لەخۆ دەگرێت و یەمەن هیچ بەڵێنێکی نەداوە بۆ پەلامارنەدانی ڕژیمی زایۆنی.

News ID 54937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha