ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: درۆنەکان وەکوو یەکێک لە کاریگەرترین ئامێرەکانی شەڕی مۆدێڕن، ڕۆڵی ستراتیژیک لە بەرز کردنەوەی زانیاری، وردبینی ئۆپراسیۆنەکان و کەم کردنەوەی مەترسی مرۆیی دەگێڕن. ئەو تەکنۆلۆژیایە ئیزن دەداتە هێزە چەکدارەکان تا بە کەمترین تێچوو و بە بێ پێداویستی بە ئامادەبوونی فیزیکی سەربازان، ئامانجەکان بناسنەوە، چاوەدێری بکەن و هێرشی ورد و کەم مەترسی ئەنجام بدەن.
ئێرانیش لە دەیەکانی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە بواری درۆنی سەربازی بەدەست هێناوە. هێزە چەکدارەکان بە پشت بەستن بە توانایی خۆجەیی، درۆنی جۆراوجۆریان بەدەست هێناوە کە توانایی ناسینەوە، چاوەدێری و هێرشیان هەیە.

دەسکەوتە سەرەکییەکانی ئێران لە بواری درۆن
درۆنی چاوەدێری لە شەودا: تەیار کراو بە سیستەمی پێشکەوتوو وەکوو کامێرای گەرمایی و تیشکی کەم کە توانایی ئۆپراسیۆن لە دۆخی تیشکی کەمی هەیە.
گەشەی درۆنی ڕەزمی: وەکوو درۆنی کەڕاڕ کە توانایی ئەنجامی هێرشی هەڵبژێردراو و دزە بۆ قووڵاییەکانی هێڵی دوژمنی هەیە.
جەخت لەسەر شەڕی نایەکسان: بەکارهێنانی درۆنەکان وەکوو ئامێرێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان و کەم بوونەوەی پێوەندی بە جیهازاتی دەرەکییەوە.

کەڕاڕ یەکەم درۆنی تۆربۆ جێت و ڕەزمی ئێران
درۆنی کەڕاڕ بەرهەمی پیشەی ئاسمانی ئێران، وەکوو یەکەم درۆنی جێتی و ڕەزمی وڵات دەناسرێت کە توانایی بەربڵاوی بۆ گواستنەوەی چەک هەیە و لە چوار جۆری خۆکوژ، دژە ژێردەریایی، ئاسمانی و گواستنەوەی مووشەک چێ کراوە.

تایبەتمەندیە تەکنیکیەکان و تواناییەکان:
خێرایی 900 کیلۆمتر.
مەودای گەشت لانی زۆر 1000 کیلۆمەتر
ئاستی بەرز بوونەوە لە گەشتەکاندا: 7500 تا 12000
وەجبەی جەنگی: تا 250 کیلۆگرام بە سووتەمەنی سفت
ڕۆڵی ستراتیژیکی درۆنی کەڕاڕ لە مەیدانی شەڕ
درۆنی کەڕاڕ بە بە خێرایی زۆر، مەودای بڕینی درێژ و چەند مەبەستی، گۆڕانکارییەکی لە بەرگری ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی تاکتیکی وڵات دروست کردووە. ئەو درۆنە نەک وەکوو ئامێرێک بۆ هێرشی ڕاستەوخۆ، بەڵکوو وەکوو هێزێکی پەشیمان کەرەوە ستراتیژیک بۆ دوژمن لە بەرانبەر هەڕەشە ئاسمانی و دەریاییەکان ئیش دەکات.

درۆنی کەڕاڕ لە بەرەنگار بوونەوەی هەرەسە ئاسمانییەکان بە شێوەی جۆراوجۆر بەکار دێت:
1. شوێنگیری و تێکشکاندنی جیهازاتی ئاسمانی دوژمن.
2. بەرگری ئاسمانی تێکەڵ ژراو بە سیستەمی پێشکەوتوو.
3. جێبەجێ کردن و نمایشی ئۆپراسیۆنی شەڕی ئاسمانی.
4. هێرشی خۆکوژی بۆ سەر ئامانجە ئاسمانییەکان.
5. پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنە تاکتیکیەکان.
=
Your Comment