AP ١٤٠٤ گوڵان ١٨ ١١:٠٨

جۆلانی لە دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل هەواڵی دا

جۆلانی لە دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل هەواڵی دا

سەرکردەی ڕژێمی دەسەلاتدار لە سووریا، دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیلی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای نیوزی عەرەبی، ئەبوو محەمەد جۆلانی سەرکردەی ڕژێمی دەسەڵاتدار لە سووریا، ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند: دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل لە ڕێگای چەند ناوبژیوانەوە لە ئارادایە تا ئاستی ئاڵۆزییەکانی نێوان دوولایەنەکە کەم ببێتەوە. بەڵام ناوبراو ئاماژەیەکی نەکردە سەر ناوی لایەنە ناوبژیوانەکان.

جۆلانی بە ڕەخنە لە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا، ئەو هەوڵانەی دەستێوەردانی بێ ئامانج وەسف کرد کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر لە سووریا.

ناوبراو درێژەی دا: خەریکی هەوڵ بۆ پێوەندی لەگەڵ وڵاتگەلێکین کە پێوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە کە داوایان لێبکەین گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانیەکان و پێشێل کرانی هەرێمی ئاسمانی سووریا.




News ID 54942

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha