AP ١٤٠٤ گوڵان ١٧ ١٣:٣١

ئەنساروڵڵای یەمەن: هێرش بۆ سەر ئیسڕائیل ناوەستێت

ئەنساروڵڵای یەمەن: هێرش بۆ سەر ئیسڕائیل ناوەستێت

بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕایانگه‌یاند، كه‌ ڕێککەوتنی نێوان سه‌نعا و واشنتن مەرجی ڕاگرتنی دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن دیاریکردووە، دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوسییەکانی یه‌مه‌ن لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: "ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ واشنتن خزمەت بە دۆزی فەڵەستین دەکات و قەوارەی زایۆنیستی شەرمەزار دەکات، ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن پەرەسەندنێکی خێرا نەبووە، بەڵکوو دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەن لە ڕێگەی ناوبژیوانەکانەوە هات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەردەوام دەبین لە بەئامانجکردنی کەشتییە زایۆنیستییەکان تا ئەوکاتەی یارمەتییەکان دەگەیەنرێنە غەززە و مافی ئەوەمان هەیە دەستبەجێ وەڵامی هەر دەستدرێژییەک بدەینەوە دژی ئێمە"، دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ "بە هەمو ئامڕازەکانی بەردەست بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوەی ئەو قەوارە ئیسرائیلییە".

News ID 54934

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha