AP ١٤٠٤ گوڵان ١٧ ١٢:٥١

پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران کرایەوە

پیشانگای  نێودەوڵەتی کتێبی تاران کرایەوە

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کردنەوەی پێشانگای کتێبی تاران وتی: دروشمی سی و شەشەمین پێشانگای کتێب لە ژێر ناوی "با بۆ ئێران بخوێنینەوە" لە ڕاستیدا درێژەپێدەری فەرمانەکانی ڕێبەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کردنەوەی سی و شەشەمین پێشانگای کتێبی تاران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی تاران بەڕێوە چوو.

لە پەراوێزی ئەم بۆنەیەدا، قالیباف سەردانی بڵاوکەرەوەکانی کرد و لەگەڵیاندا گفتوگۆی کرد.

News ID 54933

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha