AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٧ ١٠:٥٠

پەڕلەمانتارێکی پارتی:

کورد لە حکومەتی نوێ عێراقدا پۆستێکی سیادی وەردەگرێت

کورد لە حکومەتی نوێ عێراقدا پۆستێکی سیادی وەردەگرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی لەپه‌رله‌مانى عێراق دەڵێت: لە حکومەتی نوێ عێراقدا کورد پۆستێكى سیادى‌ وەردەگرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانتارێکی پارتی لەپه‌رله‌مانى عێراق زانیارییه‌ك له‌باره‌ى پۆستێكى سیادى‌و مانه‌وه‌ى فوئاد حسێن تێیدا ئاشكراده‌كات‌و نوسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى-ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌.

سوبحی مەندەلاوی پەرلەمانتاری پارتی لەپه‌رله‌مانى عێراق بەتۆڕی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، پارتی نیازی هەیە لەحکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانیدا پۆستێکی سیادی بۆ فوئاد حوسێن وەربگرێت، بەوپێیەی ناوبراو لەوەزارەتەکانی دارایی‌و دەرەوەدا دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە.

بەوتەی مەندەلاوی، "لایەنە کوردییەکان لەحکومەتی نوێدا پۆستێکی سیادی وەردەگرن، ئەو پۆستەش بەر پارتی دەکەوێت‌و ئەوانیش د.فوئاد حوسێنی بۆ کاندید دەکەن، لەبەرئەوەی حوسێن لەهەردوو وەزارەتی دارایی‌و دەرەوەدا لێوەشایی خۆی سەلماندوە، بۆئەوەش لەگەڵ سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراو گفتوگۆ دەکرێت بۆئەوەی ناوبراو پۆستێکی سیادی وەربگرێت".

لەو چوارچێوەیەدا نوسینگە ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق لەبەیاننامەیەکدا هەموو ئەو زانیارییانەی ڕەتکردۆتەوە کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پێکهاتەی حکومەتی نوێ بڵاویانکردۆتەوە.

لەبەیاننامەیەکەدا باس لەوەکراوە، نوسینگەی سودانى جارێکی تر ئەو ناوانە ڕەتدەکاتەوە کە لەمیدیاکاندا بڵاوکراونەتەوەو وەک وەزیرانی حکومەتی نوێ ناویان هاتوە.

News ID 43842

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha