بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆك كۆماری عێراق و محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە عێراق كۆبونه‌وه و باسیان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و رێگاكانی په‌ره‌پێدانیان کرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆك كۆماری عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكانیدا، تەئکیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتدا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هەر لەو دیدارەدا باس له په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كان و رێگاكانی په‌ره‌پێدانیان کرا و هەردولا جه‌ختیان کردەوە له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ.
Your Comment