چالاکی 11 هەزار کوردستانی لە بواری هەنگداری

بەرپرسی کاروباری پەلەوەر و هەنگداری ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: ئێستا حەوت هەزار و 600 کێڵگەی مێشە هەنگ بە دروست کردنی هەلی کار بۆ 11 هەزار کەس لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مادح حسامی ڕایگەیاند: ئەو ژمارە هەنگدارە لە ڕێگای 280 هەزار شارە هەنگەوە لە ناو کێڵگەی مێشە هەنگەکان خەریکی چالاکین و داهات بەدەست دەهێنن.

ناوبراو زیادی کرد: بە ئامانجی دەستخستنی ئامار و زانیار ورد لە دۆخی کێڵگەی مێشە هەنگەکان، هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران، سەرژمێری شارە هەنگەکان لە کوردستان لە 16 ی ڕەزبەرەوە دەست پێدەکات.

حسامی هەر جۆرە جێبەجێ کردن و کۆچی کێڵگەکان لە ماوەی ئەنجامی سەرژمێریی قەدەغە ڕاگەیاند و وتی: پێشکەش کردنی خزمەتگوزای بە هەنگدارەکان پێوەندی بە تۆماری زانیار لە سیستەمی پێوەندیدار دەبێت.

ناوبراو وتیشی: سیاسەت و یەکمایەتی ئێمە لە بواری هەنگدار ئەوەیە کە جگە لە وەبەرهێنانی هەنگوێن،بەرهەمەکانی تری هەنگ بریتی لە ژلی ڕۆیاڵ، مووم، بەرمووم، شیلانی گوڵ و تەنانەت ژەهرگیری لە ئاستی پارێزگا چالاک بکەینەوە و لە ئەو پێوەندیەدا وانە و خولی پەروەردەیی جیاواز لە ئاستی پاریزگا بەڕێوە دەچێت.

ڕێژەی وەبەرهێنانی هەنگوێن لە پارێزگای کوردستان هەزار و 872 تۆنە کە پلەی 13 ی ئاستی ئێران هەیە.

News Code 43693

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha