AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١١ ١٢:٢٩

کەنعانی:

ئەگەر و دەرفەت بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەیە

ئەگەر و دەرفەت بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێستاش ئەگەر و دەرفەت بۆ ڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە چارەنووسی دانوستانەکان وتی: ئێستاش ئەگەر و دەرفەت بۆ ڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیە و ئەگەر لایەنی ئەمریکی ئیرادەی سیاسی خۆی ئاشکرا بکات ئەو ئگەرە هەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا ڕێککەوتن بکرێت و دەرفەت بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیە.

کەنعانی سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئەنجامی ئاڵوگۆڕی پەیام لە ڕێگای هاوئاهەنگ کاری ئەورووپی و هەندێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێیەوە لە ئارادایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەرفەتێکی باش بۆ ئەنجامی گفتوگۆی پەراوێزی بوو و لە ڕێگای نێوەنجی و بەرپرسانی باڵای هەندێک وڵاتەوە پەیامگەلێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرا.

News ID 43662

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha