بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی نۆزدەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی خۆی، تەنیا ڕێگاچارەی قەیرانی سووریای ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانەی سیاسی و لە سەر بنەمای دیمۆکراتیک وەسف کرد.
لە ئەو بەیاننامەدا، ئاماژە کراوەتە سەر ڕۆڵی پەیەدە وەکوو ستراتیژی هێڵی سێهەم کە بە سیاسەتێک لەسەر بنەمای دیمۆکراتیک تەنیا بەدوای بەدی هێنانی مافی خەڵک و پاراستنی پێهاتەی گشتی سووریایە.
پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی شەڕەوە لە سووریا بەردەوام جەختمان کردووە کە بژاردەی سەربازی هیچ ڕێگاچارەیەکی نییە و پەیەدە خوازیاری گفتوگۆ و ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانەیە.
Your Comment