تۆپبارانی گرووپە دژبەرەکانی ئێران تا تەمێ بوونی ئەوان و بەرپرس بوونی هەرێم بەردەوامە

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی تۆپبارانی گرووپە دژبەرەکانی ئێران هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیێندراوی سوپادا هاتووە سەرەڕای هۆشداریی بەردەوام بە بەرپرسانی هەرێم سەبارەت بە رێگری لە چالاکی و جێگیربوونی گرووپە تیرۆریستە مزۆرەکانی دژبەری شۆرش بەڵام ئەو‌گرووپانە هەر خەریکی پیلانگێڕین. 

هەروەها ئاماژە دراوە کە ئەم ئۆپراسیۆنە لە پێناو دابین کردنی ئاسایشی بەردەوامی سنووری و تەمێ کردنی تیرۆریستە جەنایەتکارە دەستدرێژیکارەکان و بەرپرس کردنی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت.

داوا لە خەڵک و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کراوە لە بنکە و بارەگاکانی گرووپی تیرۆریستی نزیک نەبنەوە.

News Code 43592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha