AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١ ١٤:٠٣

بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک؛

خۆپیشاندان دژی ئاژاوەگێڕی لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەچوو

خۆپیشاندان دژی ئاژاوەگێڕی لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەچوو

بەشداربوانی نوێژی هەینی و ژمارەیەکی دیکە لە خەڵک لە هەمووشارەکانی ئێران بۆ ئیدانەی ئاژاوەگێڕی خۆپیشاندانیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هەینی دوای خوێندنی نوێژی هەینی لە هەموو ئێران خەڵکی نوێژخوێن هاتنە سەر شەقام.

ئەو خۆپیشاندانە بۆ ئیدانە کردنی گردبوونەوە نایاساییەکانی ئەم رۆژانەی دوایی و سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز، پێغەمبەر، ئاگرتێبەردانی هەندێک لە مزگەوتەکان و ئاڵای ئێران و سووکایەتی بە باڵاپۆشی ژنان و هەروەها خەسار لە داراییە گشتییەکان بەڕێوەدەچێت.

خۆپیشاندەران لە دروشمدانەکانیاندا داوایان لە دەسەڵاتی داد کرد بەزووترین کات لە هەوڵێکی بەپەلە و شۆڕشگێڕانەدا بە گوێری یاسا ئاژاوەچییەکان و ئەوانەی خەساریان لە داراییە گشتییەکان داوە دادگایی بکات و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.

News ID 43579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha