AP ١٤٠١ خەرمانان ٧ ١٢:١٨

وەزیری وەرزش بۆ کردنەوەی 23 پڕۆژەی وەرزشی و ئاوەدانی گەیشتە سنە

وەزیری وەرزش بۆ کردنەوەی 23 پڕۆژەی وەرزشی و ئاوەدانی گەیشتە سنە

وەزیری وەرزش و گەنجان لە شەشەمین ڕۆژ لە هەفتەی دەوڵەت بۆ کردنەوەی چەندین پڕۆژەی ئاوەدانی، وەرزشی و خزمەتگوزاری سەردانی پارێزگای کوردستانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەمید سەجادی وەزیری وەرزش و گەنجان ئەمڕۆ دووشەممە بە پێشوازی ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان لە شەشەمین ڕۆژ لە هەفتەی دەوڵەت گەییشتە سنە.

وەزیری وەرزش و گەنجان بە مەبەستی کردنەوە و دەسپێکردنی 23 پڕۆژەی وەرزشی لە پارێزگا و سەردانی شوێە وەرزشییەکان سەفەری پارێزگای کوردستانی کردووە.

کردنەوەی ساردخانەی دێولان، دەسپێکردنی پڕۆژی پردی قشلاخ، کردنەوەی کارخانەی دۆشاوی تەماتە لە بەرنامەکانی دیکەی سەفەری یەک ڕۆژەی وەزیری وەرزشە.

News ID 43299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha