AP ١٤٠١ خەرمانان ٥ ١٠:١٦

بە بەشداری 200 بڵاوگە؛

پێشانگای کتێبی بەینولنەهرەین لە ئامەد دەکرێتەوە

پێشانگای کتێبی بەینولنەهرەین لە ئامەد دەکرێتەوە

پێشانگای کتێبی بەینولنەهرەین بە ئامادە بوونی 200 بڵاوگە لە ئامەد دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشانگای کتێبی بەینولنەهرەین(مێزۆپۆتامیا) بە هەوڵی ئەنجومەنی بڵاوگەکانی تورکیا و ژووری بازرگانی و پیشەی ئامەد لە شوێنی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی ALZ لە ڕێکەوتی 16 بۆ 25 ی سێپتەمبەر بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی مێزۆپۆتامیا، ئەو پێشانگا دوای سێ ساڵ ڕاگیران بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە کاتژمێر 10 ی بەیانی بۆ 19 ی دوانیوەڕۆ میوانداری هاووڵاتیانی کتێب خوێن دەبێت. لە ئەو پێشانگا 200 بڵاوگە ئامادەن.

لە هەفتەی یەکەمی ئەو پێشانگا بڕیارە نووسەران بە لەگەڵ خوێنەری کتێبەکانی خۆیان دیدار بکەن و کتێبەکانیان واژۆ بکەن.

News ID 43268

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha