بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئینتل ڕیپابلیک، وەزیری دادی تورکیا دەڵێت ئەنقەرە هێشتا وەڵامێکی ڕوونی لەلایەن سوید و فەنلاندەوە لە بواری ئەو مەرجانەی کە بۆ تەڤل بوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ دانراوە، وەرنەگرتووە.
بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە سوید و فەنلاند بە داواکاری تورکیا بۆ ڕادەست کردنەوەی تیرۆریستەکان لە دژی ئەنقەرە وەڵامی نەداوەتەوە.
وەزیری دادی تورکیا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی بەهۆی پاڵپشتی ئەو دوو وڵاتە لە ئیسکاندیناوی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دژی ئەندامێتی ئەوان لە هاوپەیمانی ناتۆیە، زیادی کرد ئێمە داخوازی خۆمان بەڕۆژ کردووەتەوە و داخوازییەکانی خۆمان جارێکی دیکە دووپات کردووەتەوە.
Your Comment