بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوپەیوەند بە پرسی زیندانیان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران جودا لە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، چەندین جار لە ڕێگای جیاوازەوە ئامادەیی خۆیی بۆ قسە کردن لەسەر پرسی زیندانیان، بە لایەنی ئەریکی ڕاگەیاندووە.
ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی دەستبەجێی ڕێککەوتن، ڕایگەیاند: ئامادەین بە جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنە ئێرانیە بێ تاوانەکانی زیندانی کراو لە ئەمریکا کە بە تۆمەتی بێ بنەما، بوونەتە قوربانی سیستەمی دادوەری ئەو وڵاتە، بەستێن بۆ ئازادیی ئەو کەسانە خۆش بکەین.
کەنعانی زیادی کرد: جێی سەرسووڕمانە کە لایەنی ئەمریکی لە جێی کردەوە و لابردنی لەمپەر لەسەر ڕێی ئازادی زیندانیانی ئێرانی، بردەوام لە دژی ئێران پڕوپاگەندا دەکات.
Your Comment