AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٦ ١٣:٥٤

ئۆپراسیۆنی ئەمنیەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین

ئۆپراسیۆنی ئەمنیەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین

هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیەتیان بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەگەلێک لە دەڤەری ڕووباری دیجلە لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجام دا.

بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیەتیان بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەی بەعیجی و ئەلحاوی لە دەڤەری ڕووباری دیجلە لە ڕۆژهەڵاتی شاری بیجی هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجام دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی تیپی 51 و فەرماندەیی ئەرکانی ئۆپرسیۆنی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین و هیزەکانی تایبەتی پۆلیسی سەلاحەدین لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەشداریان هەبوو.

دابین کردن ئاسایشی ناوچەی بەعیجی، ئەلحاوی و دوورگەکانی داموک و دەڤەی دیجلە و هەروەها ڕێگری لە دزەی تیرۆریستەکان لە ناوچە کوێستانییەکان ئامانجەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە بوو.

News ID 43185

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha