بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەهانبەخش نوکانی ڕایگەیاند: خەڵک نیگەران نەبن چونکوو سووتەمەنی لە ئاستی پێداویستی لە پارێزگای کوردستان هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی فیلمی کەمبوونی بەنزین و پێنەدانی بەنزین بە خەڵک ڕایگەیاند: کۆمپانیای نەتەوەیی بڵاو کردنەوەی بەرهەم نەوتییەکانی پارێزگا هیچ کێشەیەکی لە دابین کردنی سووتەمەنی و پێشکەش کردنی بە خەڵک لە پارێزگا بەتایبەتی لە مەریوان نییە و هەر شێوە دەنگۆیەکی مێدیاکانی دوژمن لە سەر کەمبوونی بەنزین بە توندی ڕەت دەکەینەوە.
نوکانی ڕایگەیاند: مانگرتنی نەوتکێشەکان، کەمبوونی بەنزین و یان داخستنی هەنێک بەنزینخانەکانی مەریوان دەنگۆیەکی بێ بنەمایە کە لەلایەن دوژمنانەوە بڵاو بووەتەوە.
Your Comment