بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەزیز نەسیرزادە جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ سێپەهبۆد مەزهەر موحسێن عەلاق سەرۆکی زانکۆی بەرگری نیشتمانی عێڕاق کە لە ناوەندی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ڕێککەوتننامەی باش لە نێوان زانکۆی بەرگری نیشتمانی عێراق و زانکۆی باڵای بەرگری نیشتمانی ئێران واژحۆ کراوە کە ئەوە دەتوانێت لە گواستنەوەی ئەزموونەکان بە قازانج بێت.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: سەردار باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە درێژەی پەرەپێدان بە هاوکارییەکان یەکێک لە بەرنامەکانیان سەفەر بۆ عێراقە کە ئەگەر بەستێنەکەی هەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو سەفەرە ئەنجام دەبێت.
Your Comment