AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٩ ١٥:٥٥

کوژران و بریندار بوونی 7 هێزی هەسەدە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ

کوژران و بریندار بوونی 7 هێزی هەسەدە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ

لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ چوار شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک گیانیان لەدەست دا و سێ هێزی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو ناوەندی پێوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: لە هیرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر گەڕەکی سرنکی قامیشلۆ، چوار هێزی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک گیانیان لەدەست دا و سێ هێزی دیکەش بریندار بوون.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە ئێمە لە هەر دۆخێکدا لە خەڵک و دەستکەوتەکانی خۆمان پارێزوانی دەکەن و تۆڵەی شەهیدانی خۆمان لە داگیرکەران دەکەینەوە.

News ID 43123

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha