بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلەویم، عارف ئەلحمامی وتی: زۆربەی پارتەکانی کورد و سوننە لەگەڵ دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی دژایەتیان کردووە و پەیامگەلێکیان لەسەر ڕاگەیاندنی فەرمی خۆیان بەرانبەر پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ناردووە.
ئەلحمامی زیادی کرد: هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەبێ بە ڕێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان ئەنجام بدرێت و دەوڵەتێکی نوێ کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئەو هەڵبژاردنە و دابین کردنی بودجەی هەبێت پێک بێت.
ناوبراو جەختی کرد کە پەرلەمانیش ئەبێ بە چالاک بوونەوەی خۆی و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ئەبێ یاسای هەڵبژاردنەکان بە پێی حوکەمی دادگای فیدراڵ چاکسازی بکات.
Your Comment