بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانەکەیدا وێڕای سەرەخۆشی لە خەڵک و ڕێبەری ئێران بە بۆنەی عاشوورای حسێنییەوە، پێوەری مرۆڤایەتی و موسڵمان بوون لە ئەم دۆخەدا، هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر ستەملێکراوی گەلی فەلەستینە.
ناوبراو هاوپەیوەند بە دۆخی عێراق وتی: داوا لە عێراقییەکان دەکەین بە پێی مەترسیەک کە لەسەر ئەو وڵاتە هەیە، کێشەکانیان وەلان بنێن و چارەسەری بکەن.
هەروەها وێڕای بیرهێنانەوەی گیانفیداییەکانی شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس جەختی کرد: ئێران هەر وەکوو ڕووگەی جیهانی ئیسلام و دڵی بەرەی بەرخۆدان دەمێنێتەوە.
Your Comment