بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلەویم، ئەبوو حەمزە وتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەو کەتیبەیە ئامادەی شەڕ دژی دوژمن لە هەر کات و شوێنێکە، وتی: بەرپرسانی ئیسرائیل و شارۆچکەنشینەکان لە بەرانبەر هێزەکانی کەتیبەکانی قودس و یەکینەی سەربازی ئەو هێزانە لە شەڕی دوایی، ترس کەوتە دڵیانەوە.
ناوبراو زیادی کرد: کەتیبەکانی قودس بە بێ هیچ وەستان و کشانەوەیەک درێژە دەدەنە شەڕی خۆیان لەگەڵ دوژمن و ئەو کەتیبەیە وەسیەتی شەهیدان، هێز و ڕێبەرانی بەرخۆدان جێبەجێ دەکات.
وتەبێژی کەتیبەکانی قودس درێژەی دا: وەکوو کەتیبەکانی قودس لە شەڕی ئەم دواییە توانیمان بە خوێنی پاکی شەهید تیسیر ئەلجەعبەری و خالد مەنزوور و ڕێبەرەکانی دیکە و گەلی قارەمانی فەلەستین، مافی فەلەستین لە کەرامەت و ئازادی بسەلمێنین.
Your Comment