AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٣ ١١:٣٦

لە کاردانەوە بە قسەکانی سەدر؛

هادی عامری: پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین

هادی عامری:  پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی رابردو گومان و ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، پشتگیری لە داواکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەکەین بۆ دوبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،"پشتگیری لە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین، کە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوایکرد، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنی پێشو گومان و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد،"داوای گفتوگۆیەکی گشتگیری نیشتیمانی دەکەین لەپێناو دیاریکردنی کات و رێکارەکان و پێویستییەکانی کە بۆ ئەنجامدانی کەشێکی گونجا بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد و رون دەمانەوێت، بەشێوەیەک بتوانێت متمانەی هاوڵاتیان بە گەل و پرۆسەی سیاسی بگەڕێنێتەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا رایگەیاند،"هیچ سودێک لە وتوێژ و دانوستاندا نیە دوای ئەوەی گەلی قسەی خۆی کرد، بەجۆرێک لە سیستمێکی دیموکراسی ئاشتیخوازانەدا هیچ شوێنێک بۆ دەموچاوە کۆنەکان نیە، رەوتی سەدریش پشتیوانی لە رەوتی دیموکراسی دەکات بەتایبەت کە شۆڕش لە عێراق لەگەڵ دروستبونی رەوتی سەدر سەری هەڵداوە".

وتیشی،"داوا دەکەین ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت خۆپیشاندەران بەردەوام بن لە مانەوەیان لەسەر شەقام و مانگرتن، چونکە گەل لە چینی دەسەڵاتدار بێزار بوە".

ئەم پەیامەی سەدر، دوای دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە پەیامێکدا رایگەیاند، پێویستە گفتوگۆی گشتگیری هەمەلایەنە لەنێوان لایەنە سیاسیەکان ئەنجامبدرێت".

News ID 43046

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha