AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٢ ١٧:٢٢

گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت ڕاپۆرتی دا؛

گۆڕینی تاکتیکی هەرێمی کوردستان هەمبەر دۆسیەی نەوت و‌گاز لە بەغدا

گۆڕینی تاکتیکی هەرێمی کوردستان هەمبەر دۆسیەی نەوت و‌گاز لە بەغدا

حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە بە ناردنی نوێنەری مافناسی خۆی بۆ بەغدا، ڕاستەوخۆ لە ڕەوتی تاوتوێ کردنی دۆسیەی بوونی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان لە هەرێم ئاگادار بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە مانگی فێڤریەی ڕابردوو بە دەرکردنی حوکمێک سەرجەم چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەو هەرێمەی نایاسایی وەسف کرد.

حکومەتی عێراقیش بۆ جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە، هەوڵگەلێکی بۆ دەرکردنی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەی ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو هەوڵانە، لانیکەم سێ کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی چوونە دەرەوەی وردە وردەی خۆیان لە هەرێم ڕاگەیاندووە.

بەڵام گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت کە پیشەی نەوت و گازی عێراق و هەرێم تاوتوێ دەکات، لە هەوڵە نوێیەکانی هەرێم و بە جۆرێک، گۆڕینی تاکتیکی بۆ ڕێگری لە چوونە دەرەوەی کۆمپانیا نەوتییو نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکە هەواڵی داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، حکومەتی هەرێم لەم دواییەدا نوێنەری مافناسی خۆیی ناردووەتە بەغدا تا هەرێم، وەکوو لایەنی سێهەم لە رەوتی تاوتوێ کردنی دۆسیەی بوونی کۆمپانیا نەوتیەکان لە ئەو ناوچە، لە دادگاکانی بەغدا بەشداری هەبێت.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەوە جۆرێک گۆڕینی تاکتیک لەلایەن هەولێرە و ئامانجیشی ڕێگری لە چوونە دەرەوەی کۆمپانیا نەوتییەکانە.

News ID 43034

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha