بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پەراوێزی پێشکەش کردنی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئیسلامی وتی: دەمەوێت هاوپەیوەند بە ئەوەی کە لە نێوان ئێمە و بورل و لایەنی ئەمریکی لە پرسی دانوستانە ڕووی دا، قسە بکەم.
ناوبراو درێژەی دا: لە هەفتەکانی ڕابردوو لە حاڵێکدا کە ئێمە بۆ قۆناغێکی نوێ لە دانوستانەکان ئامادە دەبووین، یەک جارەکی لایەنی ئەمریکی بە ئامانجی خاڵ وەرگرتن لە کورسی دانوستانەکان گەڵاڵەیەکی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هێنایە ئاراوە و بڕیارنامەیەکی نایە سەر کورسی و ئێمەش بە سەرسووڕمان لە ئەوەی کە لە حاڵێکدا لە هەمان کات و بەردەوام لەلایەن بایدنەوە پەیاممان وەردەگرت کە ئەمریکا نیازپاکە و بە شێوەی جیدی بەدوای گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە، وەڵامی یەکلایی خۆمانمان بە لایەنی ئەمریکی دایەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەم هەفتەیەدا بورل گەڵاڵەیەکی داهێنانیی پێشکەش کرد و دەقێکی بۆ هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتن نارد و ئێمە لە پایتەختەکان خەریکی تاوتوێ کردنی ئەو دەقە و ڕێککەوتن بۆ کۆبوونەوە لە سەر کورسی دانوستانەکانین، لە هەمان حاڵدا ڕۆژی ڕابردوو بڕیارنامەی نوێی ئەمریکامان بینی .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان درێژەی دا: من دەمەوێت ئاماژە بکەم کە لە وەڵام بە ئەو هەنگاوەی ئەمریکا، ئێمەش گەیاندنی گاز بە سەدان سانتریفیوژمان دەست پێکرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکای خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەمریکییەکان پێیان وانەبێت بە ئەو هەوڵە لە سەر مێزی دانوستانەکان دەتوانن خاڵ وەربرگن و ئەبێ زیادەخوازیەکانیان بنێنە لاوە. ئێمە لۆژیکانە دەمانەوێت دانوستان بکەین و بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی بەهێز جیدین بەڵام ئەگەر لایەنی ئەمریکی بیەوێت ئەو ڕێگایە درێژە بدات هەرگیز دەستەوەستان نابین.
سەبارەت بە دۆخی عێراقیش وتی: سهرههڵدانی ههر ململانێیهك له ناوخۆی عێراقدا هێڵی سوری حكومهتی عێراقه به لهبهرچاوگرتنی ئهوهی رۆڵی هێما ئایینی و هاودهنگی و یهكڕیزی سهركرده سیاسییهكان له گرنگترین فاكتهرهكانه بۆ تێپهڕاندنی كێشه ناوخۆییهكانی عێراق".
Your Comment