بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئێران لە مانگی مارسی ڕابردووەوە نایەوێت بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئانتۆنی بلینکن لە کۆڕبەندی وڵاتانی واژۆکەری ڕێککەوتنی پەرەنەسەندنی چەکی ناڤۆکی لە نیۆیۆرک وتی: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی هێشتا باشترین بژاردە بۆ ئێران، ئەمریکا و جیهانە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا پاگەندەی کرد: ئاستی چەکی ناڤۆکی پاشەکەوتی ئێمە لە چاو ساڵی 1967، سەدا 90 کەمی کردووە.
ناوبراو دوای سەپاندنی گەمارۆ لە دژی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا بە هێنانە ئارای پاگەندەی بێ بنەما پاگەندەی کرد کە واشنتۆن مادامێکە تاران ئامادەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەبێت، درێژە دەداتە سەپاندنی گەمارۆکان.
Your Comment