بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێی وێنەگری "کراس" هەوڵ دەدات یەکێک لە چڕوپڕ و بەربڵاوترین سەرچاوە وێنەییەکان لە دەستکەوتە وێنەگرییەکانی فەرهەنگ و هونەری پۆشاک لە سەرتاسەری جیهان پێک بهێنێت.
ئەو ڕووداوە فەرهەنگی-هونەرییە لە ساڵی 1400 بە پێکهێنانی نووسینگەیەکی نەگۆڕ لە شوێنی گالری وەرد لە تاران، بانگهێشت نامەیەکی ئۆنلاینی بە سێ زمانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی بڵاو کردەوە و دوابەدوا ئەوە توانی 4020 بەرهەم لە 610 وێنەگر کۆ بکاتەوە. کە بە ڕوانگەی جۆراوجۆر جلی کوردیان پیشان دابوو و لە کۆتاییدا 65 بەرهەم بۆ نمایش کردن لە پێشانگای کراس دەست نیشان کراون.
پێشانگای کراس بە بەرپرسایەتی کەیوان شەمشێربەیگی ، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران بەڕێوە دەچێت.
Your Comment