تەرمی 5 شەهیدی "خان توومان" ناسرایەوە

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدران لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ناسینەوە و پشت ڕاست کردنەوەی شوناسی تەرمی 5 شەهیدی میحوەری خان توومان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ناسینەوە و پشت ڕاست کردنەوەی شوناسی تەرمی 5 شەهیدی میحوەری خان توومان هەواڵی دا.

لە دەقی ئەو ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: لە درێژەی فەرمانی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی لەسەر شوێنگیری کردنی ونبووەکانی میحوەری خان توومان و بە هەوڵی بەردەوامی گرووپێکی شارەزا، شوناسی تەرمی پێنج سەهیدی پارێزەری حەرەم لە پارێزگاکانی مازەندەران، ئەلبورز و فارس بە ناوەکانی شەهید عەبدوڵڵا ئیسکەندەری، شەهید ڕەحیم کابولی، شەهید مستەفا تاش مووسا، شەهید محەمەد ئەمین کەریمیان و شەهید عەباس ئاسمیە لە ڕێگای نموونەی دی ئێن ئەی لە ناوەندی ژێنێتیکی سپا ناسرایەوە و پشت ڕاست کرایەوە و گەڕێندرایەوە ئێران.

بە پێی ڕاگەیاندنی پێوەندییە گشتییەکانی سپا، تەرمی ئەو شەهیدانە دوای تواف لە مەزاری ئیمامی هەشتەم دەگەڕێندرێتەوە زێدی خۆیان.

News Code 43000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha