AP ١٤٠٤ گوڵان ١٨ ٢٠:٣٧

ئێران: ئەنجامی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیار نییە

ئێران: ئەنجامی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیار نییە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ئەگەرچی ناوەڕۆک و ئەنجامی دانوستانەکان پێشبینی ناکرێت، بەڵام هێلە سوورەکانی ئێمە تەواو دیاری کراون و پەیوەستن بە ئاکاری ئەمریکا و هەلومەرجەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان لە کۆڕبەندی فەرماندە و بەرپرسانی سپای حەزرەتی محەمەد ڕەسووڵەڵڵای تاران، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە وتی: بەرخۆدان و بەرەی بەرخۆدان لەناو ناچێت و هەمدیسان بە تۆکمەکردنی توانستی خۆی و ناسینی پێداویستییە نوێیەکان، بەهێزتر لە ڕابردوو بەرەنگاری دوژمنی ڕاستەقینەی گەلان دەوەستێتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکاش، ئاماژە بە ناژیرانەبوونی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە هەلومەرجی هەڕەشە و خۆسەپاندن کرد و ڕایگەیاند: لەو بوارەدا ڕیبەری ئێران، هەڕەشەی دوژمنانیان بۆ هەلومەرجێکی یەکسان گۆڕی و بەمجۆرە تەنیا هەلومەرجەکە گۆڕا و نەک هەڵوێستی نیزامی ئیسلامی.

ڕاشیگەیاند: ئەگەرچی ناوەڕۆک و ئەنجامی دانوستانەکان پێشبینی ناکرێت، بەڵام هێلە سوورەکانی ئێمە تەواو دیاری کراون و پەیوەستن بە ئاکاری ئەمریکا و هەلومەرجەکان.

News ID 54948

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha