"ئەمینە ئیپک" زیندانی سیاسی کورد دوای سی ساڵ لە زیندان ئازاد بوو

ئەمینە ئیپک زیندانی سیاسی کورد کە لە 18 ساڵانەوە کەوتبووە زیندان، دوای سی ساڵ لە زیندان ئازاد کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینە ئیپک زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی ئامەد کە لە 18 ساڵانەوە کەوتبووە زیندان، دوای سی ساڵ لە زیندان ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵەکان، ئیپک لە ساڵی 1992 لە حاڵێکدا کە هێشتا 18 ساڵی بوو لە دادگای ئەمنیەتی دەوڵەتی دادگایی کرا و بە تاوانی "هەوڵ بۆ لەناوبردنی یەکپارچەیی وڵات" بە سی ساڵ زیندانی سزا درا.

ئیپک لە ماوەی ئەم 30 ساڵەدا، بە ڕیزەوە لە زیندانەکانی ئورفا، سیواس، باتمان و بینگۆل و لە دواییشدا بۆ زیندانی قەبزە گواسترابووەوە. ناوبراو لە ئەم ماوەیەدا چەندین جار مانگرتنی لە خواردن گرتبوو.

ئیپک لە بەردەم زیندان بە دەستەی گوڵەوە لەلایەن چالاکانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، ئەنجومەنی کاتی ژنان، کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان، دایکانی ئاشتی و ئەنجومەنی هاوبیری بنەماڵەی زیندانیان، پێشوازی لێکرا.

News Code 42991

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha