AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٢ ١٣:٢٤

کارناسێکی سیاسی: گرووپە تیرۆریستەکانی دژبەری ئێران لە هەوڵدان هێزی نوێ وەرگرن

کارناسێکی سیاسی: گرووپە تیرۆریستەکانی دژبەری ئێران لە هەوڵدان هێزی نوێ وەرگرن

کارناسێکی پرسەکانی ڕۆژائاوی ئاسیا وتی: سەرکردەکانی گرووپگەلی دابەشخوازی کورد و لەوان مەستەفا هیجری و عەبدوڵڵا موهتەدی لە پەیامەکانیاندا باسیان لە هەڵمەتی تیرۆریستی و دامەزراندنی تیرۆریستان بۆ ئەو مەبەستە بوونە.

مورتەزا سیمیاری کارناسی پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە ئاماژە بە چالاکبوونی کاکڵەی هەندێک گرووپی تیرۆریستی لە ڕۆژانی ڕابردوو، ڕایگەیاند: لە ژمارەیەکی گۆڤاری جەماعەت تەوحید و جیهاد کە لە ساڵی 2014دا بڵاو بۆتەوە، جەخت لەوە کراوە کە بزووتنەوەیی بوونی ڕادیکاڵیزم، ناسازگاری و تیرۆریزم پشتئەستوورن بە دیاردەگەلێکی وەک کۆچ (کۆچی بیانی) و بەربڵاوێتی سەرزەوینی بووە و هەر ئەوە نیشان دەدا کە سەنتێزی سەرەکیی گەشەی ڕادیکاڵیزم لە ناوچەدا ڕەگەزێکی دەرەوەیی و بیانی هەیە.

ئەو کارناسە وتیشی: گرووپە تیرۆریستییە جێگرەکانی سنووری ئێران لە دەسپێکی شەڕی داسەپاوە، بە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنییەکان ڕاگەیاندووە و دڵنیایان کردوونەتەوە کە لە ئەگەری هەر جۆرە ڕووداوێکی سەربازی و ئەمنیش، ئامادەن ببنە پێشمەرگیان و لە سنوورەکان بپەڕێنەوە و بە ئاژاوەنانەوە، شەڕ ببەنە قۆناغێكی چالاک و پاوەجێ.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لە پەیامی ئاڵوگۆڕکراوەی نێوان مستەفا هێجری و عەبدوڵڵا موهتەدی و سەلاحەدین فار‌ووقی، وەک سەرکردەکانی گرووپگەلی دابەشخوازی کورد و هەروەها جەیشولعەدل، بە دەستەوپێوەندەکانیان ڕاگەیاندووە کە لە بەرزتره ئاستی ئۆپەراسیۆنیدا بن و خۆیان ئامادەی هەڵمەتی تیرۆریستی بکەن.

سیمیاری بە ئاماژە بە کۆبوونەوەگەلی ناوخۆیی تیرۆریستان، ڕایگەیاند: ئەو گرووپانە جەختیان لەوە کردووە کە کاکڵە تیرۆریستییەکان ئیمکانی چالاکی سەنتێزیی بێ پاڵپشتیی بیانیان نییە و بۆ ڕاپەڕاندنی پلانی "بەسووریاکردن" پێویستی بە بژێرەگەلێکی سەرتر لە یارمەتی لۆجێستیکی و لەوان سەپاندنی هەرێمی قەدەغەی گەشت و هەڵفڕین لە هەندێک ناوچەدا هەیە.

کارناسی پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی دانیشتنگەلێک لە وڵاتێکی ئەورووپی و لە ناوخۆی ئەمریکا بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو پلانە، وتی: ترامپ لە یەکەمی مانگی پووشپەڕ، دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی بە کۆدی "چۆڵ‌کردنی تاران" ڕاگەیاند، بەڵام بە هۆی بەڕۆژنەبوونەوەی تیرۆریستان و هەڵەی ستراتژیکی گرووپی تیرۆریستیی سەڵتەنەت‌خوازان لە هەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتیی ئاستی توانایی و زاڵبوونی سەربازانی ونی ئیمام‌زەمان، ئەو پلانە هەر لە هێلکەدا شکستی هێنا و پڕۆژەی داگیرکرانی تاران لە لایەن تیرۆریستانە هیچی لێ هەڵنەهات.

ڕاشیگەیاند: خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە پاش ئەو شکستە، ئەفسەرانی دامودەزگا هەواڵگرییەکان لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ناتۆ، پەیامگەلێکیان ئاراستەی سەرۆک گرووپەکان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە تیرۆریستان تا بەر لە شەڕی 12 ڕۆژە، لە ڕاپەڕاندنی ویستەکانیاندا زێدەوێژییان کردووە و بۆ وەرگرتنی پارە و جیهازات، ڕاپۆرتی درۆیینیان ناردووە و لەو ڕێگەوە دەستەوەستانیی ئەو گرووپانەی بە ناو چاویاندا داوەتەوە. لە بەرامبەردا گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ نیشاندانی ئاستی ئەمەگدارێتیان بە خۆفرۆشی، دەستیان داوەتە چەند هەڵمەتی خۆتەقینەرانە بۆ نمایشدانی توانستی خۆیان و لەوان ڕووداوەکەی زاهێدان لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ئەوەی لە ژووری ئۆپەراسیۆن وەلاوە نەنرێن.

سیمیاری سەبارەت بە ئەنگێزەی گرووپە تیرۆریستەکان، وتیشی: ئەو تیرۆریستانە بۆ چالاک‌مانەوەی هەمیشەیی بەرەوڕووی ئاستەنگی جیدین کە بەشێکی گرینگی دەگەڕێەتوە بۆ هێزی مرۆیی، لێکدانەوەی مۆدێلی کۆنتڕۆڵی و هەڵوێستی تیرۆریستان و ئەمەش نیشاندەری ئاستی باڵای ڕووهەڵماڵراوی ئەوان بە تایبەت پاش شەڕی داسەپاوەیە. بە چەشنێک کە دەبینین ئەو گرووپانە خوازیاری دامەزراندنی تیرۆریستان لە وڵاتانی بەستێنی قەفقاز بوونە و ئەمە نیشاندەری دەستەوەستانیی ئەو گرووپە لە کۆمەڵایەتی‌بوون بە هۆی ناوەڕۆکی ناسازگارانەیەتی و ناچارە لە دامەزراندنی مووچەخۆرانی بیانی.

ئەو کارناسە، جەختی لەوەش کرد: گرووپە تیرۆریستییە کوردییەکانی وەک پەژاک‌ـیش دۆخێکی نەگونجاویان هەیە لە ڕاکێشانی کادێری تیرۆری نوێ و لەو سۆنگەوە پێکهاتەیەکی کلۆنی بەخۆوە گرتووە. شرۆڤە بەردەمەکان نیشان دەدەن کە ئەو گرووپە لە ناوخۆی زاوزێی ناوخۆیی یاری گرتووي و ناچار بووە لە وەرگرتنی منداڵ سەربازان لە ناوخۆی پێکهاتەکەی و ئەمە لە ڕەوتی ژیانی کاکڵەی فامستی تیرۆریزم بە مانای مەرگی ئەو گرووپەیە.

زیادیشی کرد: جێی سەرنجە کە تێکشکانی کۆمەڵایەتی گرووپە دابەشخواز و تەکفیرییەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە عەبدولڕەحمان فەتاحی لە سەرکردەکانی گرووپی تەحریرولشام بە جێگربوون لە سنووری سووریا و عێراقدا بۆ تیرۆریستان یاریگیری دەکا تا لە ئاستبەندیی سەرەوەدا ڕۆڵێکی تایبەتی هەبێت.

News ID 56238

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha