AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٢ ٠٧:٢٥

ڕکابەری ئەمریکا لەگەڵ چین و ڕووسیا لەسەر نەوت و گازی عێراق و هەرێمی کوردستان

ڕکابەری ئەمریکا لەگەڵ چین و ڕووسیا لەسەر نەوت و گازی عێراق و هەرێمی کوردستان

لە حاڵێکدا کە ڕکابەری زلهێزەکان لەسەر سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی عێڕاق گەییشتووەتە لووتکە، ئەمریکا بە چەندین گرێبەسی نوێ لەگەڵ بەغدا و هەرێم، هەنگاوی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی پشکی خۆی لە چنگی چین و ڕووسیا هەڵگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە واژۆی کۆمەڵێک گرێبەستی وزە و ژیرخانی نوێ، جارێکی دیکە هەنگاوی گەورەی بۆ تۆکمە کردنەوەی دزەی خۆی لە عێڕاق و بەتایبەتی ناوچەی نیوەسەربەخۆی کوردستان هەڵگرتووە. کۆمپانیا گەورە ئەمریکییەکان وەکوو شێرڤۆن، ئێس ئێل بی و بەیکر هیوز لە هەفتەکانی دواییە چوونەتە قۆناغی نوێ لە هاوکارییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و تەنانەت هەرێمەوە.

دوو ستراتیژی دژبەیەک بۆ دڵی ڕۆژهەڵاتی ناڤین

لە دڵی ئەو گۆڕانکاریانە، دوو ستراتیژی ژێئۆپۆلیتیکی تەواو دژبەیەک لەلایەن زلهێزەکانەوە لە ئارادایە:

ستراتیژی چین و ڕووسیا: پەیکن و مۆسکۆ خوازیاری کۆتایی هاتنی دۆخی نیوەسەربەخۆی هەرێمن و هەوڵ دەدەن ئەو ناوچە وەکوو پارێزگایەکی ئاسایی لە پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی تێکەڵ بکەن. ئامانجی کۆتایی ئەوان، چوونە دەرەوەی کۆمپانیا ڕۆژاواییەکان لە عێڕاقی یەکاپرچە و کۆتایی هێنان بە هەژمونی ڕۆژاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

ستراتیژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی: لە بەرانبەردا واشنتۆن هەوڵ دەدات سەربەخۆیی هەرێم بپارێزرێت و بیانکاتە کارتێکی گوشار بۆ پەرەسەندنی دزە لە سەرتاسەری عێراق. ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە کە کورسستان کۆمپانیا چینی و ڕووسیایەکان لە ناوچەکە بباتە دەرەوە و پاشان هەمان ڕەوت بۆ ناوچەکانی دیکەی عێڕاق بگوازێتەوە.

گوشاری دارایی ئامانجدا لەسەر هەرێمی کوردستان

بەغدا، بە پاڵپشتی چین و ڕووسیا، هەوڵ دەدات بە گوشاری دارایی و راستەقینە، هەرێمی کوردستان ناچار بکات بە بەرقەوڵی تەواو لە حکومەتی ناوەندی. دوایین هەوڵیش لە هەمان پێوەندیدا، بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناسراو بە نەوت لە بەرانبەر بودجە کە لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا چەندین جار بووەتە هۆی کێشە.

یاسای نوێی نەوت: کۆتایی سەربەخۆیی وزەی هەرێم

لە 21ی فێڤریەی 2024، دیوان باڵای فیدراڵی عێڕاق بە دەرکردنی حوکمێکی چارەنووس ساز، هەر جۆرە سەربەخۆییەکی دارایی و نەوتی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە. ئەو حوکمانە وا دەڵێن کە هەریم ئەبێ هەموو داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی خۆی ڕادەست یبەغدا بکاتەوە.

بۆچی عێراق بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا گرینگایەتی ستراتیژیکی هەیە؟

گرینگایەتی عێڕاق سەرتر لە سەرچاوە نەوتیەکانیەتی کە بە پێی ئامادری فەرمی 145 ملیار بەرمیل خەمڵێندراوە. شوێنگەی ژێئۆپۆلیتیکی عێڕاق بەتایبەتی نزیک بوونی بە سووریا، تورکیا و ڕێگاکانی گواستنەوەی وزە، ئەو وڵاتەی کردووەتە خاڵی پێوەندی ستراتیژی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا.

لە ئاوەها دۆخێکدا ئەمریکاش بۆ ڕێگری لە پێشڕەوی پەیکن و مۆسکۆ لە عێراق و تۆکمە کردنەوەی پێگەی ژێئۆپۆلیتیکی خۆی، شەپۆلێكی نوێ لە سەرمایەدانەری و هاوکارییەکانی دەست پێکردووە.

شەپۆلی نوێی هاتنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان

کۆمپانیاکانی شێرڤۆن و ئێس ئێل بی گرێبەستی هاوکاریان بۆ گەشەی کێڵگەی نەوتی ناسریە و بەلەد و عەکاز واژۆ کردووە.

بە وتەی سەرچاوە ئەمنی و وزەییەکان لە واشنتۆن و لەندەن، گرێبەستی زیاتە بەڕێوەیە. لاواز بوونەوەی دزەی ڕووسیا و دەسپێکی گەڵاڵەی بووکانەوەی ژێر پالپشتی ئەمریکا لە سووریا، دۆخەکەی بۆ بووژانەوەی دزەی ڕۆژاوا لە عێڕاق خۆش کردووە.

ڕحکابەری نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا لەسەر سەرچاوە وزەییەکانی عێراق و هەریم، گەییشتووەتە خاڵیک کە هەر گرێبەستێکی نەوتی دەتوانیت لێکەوتەی ژێئۆپۆلیتیکی بەربڵاوی لێبکەوێتەوە، لە حاڵیکدا کە چین و رووسیا هەوڵ دەدەن هەرێمی کوردستان لە پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی تێکەڵ بکەن، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەسەر پاراستنی ڕۆڵی سەربەخۆی ئەو ناوچە وەکوو خاڵیکی پشت بەستراو بۆ دزەی زیاتر لە عێراق جەخت دەکەن، داهاتووی وزەی عێڕاقم لە گرەوی براوە بوونی یەکێک لە ئەو دوو ستراتیژیە دەبێت.

News ID 56226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha