ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی پارێزگاکان: بە نزیکبوونەوە لە چلەی ماتەمینی حسێنی ڕەوتی هاتوچۆی زیارەتکارانی بیانی لە سنوورەکانی تەمەرچین و بازرگان لە جێ جێی ئێران و وڵاتانی درواسێ بەرزبۆتەوە و ژێرخانەکان لەو پارێزگایانە بۆ ئاسانکاریی زیارەتکاران دابین کراوە. گواستنەوەی خۆڕایی زیارەتکاران لە 13 تا 26ی گەلاوێژ، جێگرکرانی 95 گەیت لە سنووری تەمەرچین، هاتوچۆی بێنەوەستان، چالاکیی شەوورۆژی بەشێکن لەو هەڵمەتانەی بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە سنوورەکانی ورمێ لەبەر چاو گیراوە.

لە پەنای سنوورەکانی مێهران، شەلەمچە و چەزابە و سنووری خوسرەوی؛ سنووری تەمەرچین لە شاری پیرانشار لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ پێشوازی و هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین بە تایبەت لە پارێزگاکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران و هەروەها زیارەتکارانی پارێزگاگەلی وڵاتانی درواسێ لەبەر چاو گیراوە. ئەم سنوورە تەنیا سنوورێکی فەرمی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ هەرێمی کوردستانە کە ئەوساڵ بۆ چوارەمین ساڵ، وێڕای کەمکردنەوەی مەودا و زەمان و تێچووە سەفەرەکە بۆ زیارەتکاران، دەتوانێ ڕێخۆشکەر بێت بۆ سەفەری بەکۆمەڵی زیارەتکاران لەو سنوورەوە بەرەو شارە زیارەتگەکانی سامەرا و کازەمین.

ئەمە سەرەڕای دابینکرانی هەموو ئیمکانات و ژێرخانە پێویستەکان لەوان تۆڕی ئینتەرنێت، دەزگای پارەدان و سیستمەنی تەندروستیی گونجاو و ئاگاداریی هێزەکانی ئینتزامی و سنووروانی و ئۆرژانسی لە لایەن دەزگاگەلی بەڕیوەبەری بۆ زیارەتکارانە کە بە گوێرەی بەڕیوەبەری گشتیی ڕیگەوبانی پارێزگای ورمێ، ڕێخۆشکەر بۆ هاتوچۆ و پەڕینەوەی بێ کێشەی زیارەتکاران.

ئەرسەلان شوکری وتیشی: بەپێی ڕێکەکوتنی بەرپرسانی وڵات لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گواستنەوەی زیارەتکاران لە سنووری تەمەرچین تا هەولێر وێڕای گەڕانەوەیان، بە خۆڕایی دەبێت و هەروەها گواستنەوەی زیارەتکاران لە ورمێوە بۆ تەمەرچین بە پێی بڕیاری بنکەی ئەربەعینی پارێزگا، خۆڕایی و بێ بەرامبەر دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە دابینکرانی سووتەمەنیی پێویستی ناوەندی گواستنەوەیی موسافیران، ڕایگەیاند: لە کاتی گەڕانەوەدا گاڕاژێکی تایبەتی لە گەورەڕێی کەربەلا-بەغدا لەبەرچاو گیراوە و هەروەها مەوکەبگەلی جۆراوجۆریش لە سەر ڕیگاکان جێگر کراون و بەپێی هەڵسەنگاندنەکان زیارەتکاران کێشەیەکیان لە خزمەتگەیاندندا نابێت.

شوکری بیریشی هێنایەوە: بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی سنووری، 38 گەیتی هاتنگە و دەرچوونگە لە ناوخۆی ئێران و 57 گەیت لە عێراق ئامادەسازی کراوە و هەروەها 80 چاوە مەبال لە سێ شوێن لە جادەکانی گەیشتن بە تڕمیناڵی سنووریی تەمەرچین بۆ ئاسایشی زیارەتکاران دیاری کراوە و پلان بۆ پەڕینەوەی ڕۆژانەی تا 30 هەزار زیارەتکار لە سنوورەکان داڕێژراوە.

هاوکات مەسعوود باتلی، سەرپەرەشتیاری ڕێڕەوگەی سنووریی حاجی عومەرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ڕێگەی هاتوچۆ لە سنووری تەمەرچینەوە بۆ هەولێر، ڕێوشوێنی تایبەتی لەبەر چاو گیراوە و لە تەمەرچین تا هەولێر 1500 ئۆتۆمبیل و لە هەولێرەوە تا کەربەلاش 1800 کەسەرەی گواستنەوە و ئۆتۆمبیل بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران دابین کراوە.
Your Comment