AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٢ ١٩:١٣

باڵوێزی پاکستان بۆ مێهر؛

پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان تۆکمەیە؛ سەرکردەکانی دوو وڵات لە پەیوەندیدان

پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان تۆکمەیە؛ سەرکردەکانی دوو وڵات لە پەیوەندیدان

باڵوێزی پاکستان لە تاران بە ئاماهە بە پەیوەندیی قووڵی ئایدیۆلۆژیی نێوان دوو وڵات، جەختی کرد کە هاوکاریی ئەمنیی نێوان ئێران و پاکستان دەستەبەرکەری سەقامگیری و ئاساشی گشتیی ناوچەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: محەمەد مودەسەر تیپو باڵوێزی پاکستان لە تاران لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ بەشی ئینگلیزی ئاژانسی مێهر، وێڕای ڕوون‌كردنەوەی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیی دووقۆڵی، ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی بەردەم، جەختی لە گرینگیی پەیوەندییە ناوچەییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش کرد.

ناوبراو لەبارەی گرینگترین تەوەری پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان وتی: ئێران و پاکستان پەیوەندیی قووڵی ئایدیۆلۆژیکی، مێژوویی، فەرهەنگی و جوگرافیاییان پێکەوە هەیە و هاوکات ئێمە دوو گەولی گەورەین؛ چ لەباری شارستانییەکەوە و چ لەباری کاریگەری‌دانان لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی. پەیوەندییەکانی ئێمە لە هەموو ئاستێکی سیاسی، دیپلۆماتیک، بازرگانی، سەربازی و ئەمنی زۆر بەهێزەن و لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەو پەیوەندییانە تۆکمەتر و ‌قووڵتر بووە و خەڵکی دوو وڵات لە ماوەی ساڵدا بۆ زیارەت و تۆکمە پەیوەندییە ئابوورییەکان سەردانی یەکتر دەکەن.

محەمەد مودەسەر تیپو هەروەها سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم پەیوەندییە ئابوورییە دووقۆڵییەکان ڕوونی کردەوە: لە هەر پەیوەندییەکی دووقۆڵیدا، دەرفەت و ئاستەنگ هەن، بەڵام لە پەیوەندیی تاران و ئیسلام‌ئاوادا، شەهباز شەریفی سەرۆک وەزیرانی پاکستان و مەسعوود پزشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندیی بەردەوان لەگەڵ یەکتردان و دانوستانی سیاسی و دیپلۆماتیکێکی قووڵ لە نێوانیاندایە. هەروەها ئێمە میکانیزمی جۆراوجۆری وەک کۆمیسیۆنی ئابووریی هاوبەشمان پێکەوە هەیە کە مانگی داهاتوو بەڕیوە دەچێت. بە باوەڕی من دەبێ لە دەفرایەتیی تەواوی ئەو پەیوەندییانە بەهرە وەربگرین و دوو وڵات دەبێ بۆ گەشەی ئابووری، تەرکیز بخەنە سەر کردنەوەی ناوچەیەکی بازرگانیی ئازاد و پەیوەندی‌دانی کۆمەڵگاگەلی بازرگانی پێکەوە.

باڵوێزی پاکستان لە تاران لەبارەی کاریگەریی گەمارۆکان لە سەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و پاکستان و بە تایبەت بە بواری وزەدا، ڕایگەیاند: من بەردەوام لە گۆشەبیگای جۆراوجۆرەووە دەڕوانمە پرسەکە. پەیوەندیی نێوان کەرتە بازرگانییەلانی دوو وڵات ڕوو لە بەرزبوونەوەیە. ئێمە کۆمیتەی هاوبەشی بازرگانی سنووریمان هەیە و بەرپرسانی سنووری بۆ بەرزکردنەوەی ژێرخانە سنوورییەکان لە هوڵدان. کەواتە دەبێ چاو لە دەرفەتەکان بکەین و تەرکیزمان لە سەر شێوەی هەنگاونانماندا بێت.

ناوبراو لەبارەی پڕۆژەگەلێکی وەک هێڵی بۆریی گازی ئێران-پاکستان یان کۆریدۆری ئابووریی چین-پاکستان و هاوکاریی سێ قۆڵیی ئێران و پاکستان و چین، ڕاشیگەیاند: چین و پاکستان و ئێران، وڵاتانێکی پڕ جەماوەرن و هەر سێ دەستمانە دەگاتە پەیوەستن بە ئاسیای ناوەندی، ئەورووپا و ئەفریقا و لەمناوە ئێان و پاکستان پێگەیەکی ژێئۆستراتژیکیان هەیە. پەیوەندیی ستراتژیکی چین-پاکستان و پەیوەندیی مێژوویی ئێران-پاکستان دەتوانێ بنەمایەک بێت بۆ هاوکاریی ناوچەیی بەربڵاوتر. دەفرایەتی گەشە و سەرمایەدانەریی لە ئێران و پاکستان زۆر لە سەرێدایە و ئەزموونی چین لە گەشەی ئابووریدا بێ‌وێنەیە. کەواتە دەتوانین بە پشتبەستن بە هەڵویستی بەکۆمەڵ، وڵاتانی ناوچە لێک نزیک بکەینەوە و هەموو بەهرەمەند بن.

محەمەد مودەسەر تیپو لەبارەی شێوەی یارمەتیی ئێران و پاکستان بە سەقامگیریی ناوچە بە تایبەت لە ئەفغانستان، جەختی کرد: لە نێوان دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێران و پاکستاندا، پەیوەندییەکی زۆر باش لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری، کۆچبەریی نایاسایی، جەریمە سنووریی سەرووسنووری لە ئاردایە و لە جەنگەی گرفتە جیدییەکانی ناوچەی ئێمەدا، ڕێبەری ئێران و پاکستان هەڵوێستی ڕوونیان هەیە لە تۆکمەی هاوکارییەکانیان.

باڵوێزی پاکستان لە تاران سەبارەت بە پێگەی ئێران لە ستراتژیی ئەمنیی پاکستان، زیادی کرد: ئێمە لەگەڵ ئێران 900 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشمان هەیە و پەیوەندیگەلی فەرهەنگی قووڵ لە نێوان دوو وڵاتدا هەست پێدەکرێت. لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی کۆمکاری ئیسلامیدا، بەردەوام پاڵپشتیان لە یەکتری کردووە و لەو ڕووەوە ئێران بۆ پاکستان پێگەیەکی تایبەتیی هەی و بەپێچەوانەش؛ وەک لایەنگریی ئێران لەپاکستان لە شەڕی لەگەڵ هیند و دووەم لایەنگریی پاکستان لە ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە چ لەبارەی یاسا و مافی نێودەوڵەتی و چ ئەخلاقی.

وتیشی: ئێمە بە توندی شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل دژی ئێرانمان ئیدانە کرد و بە تەواو مانا پاڵپشتیی دیپلۆماتیکمان کردووە و دەکەین لە مافی ئێران بۆ بەرگری لە خۆی بەپێی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

محەمەد مودەسەر تیپو هەروەها سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان، ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ئەو پەیوەندییانە تۆکمەتر بووە و سەرۆک وەزیرانی پاکستان تا ئێستا دوو جار سەردانی تارانی کردووە و لەگەڵ ڕێبەری ئێران و سەرۆک کۆمار دیدار و گفتوگۆی گرنگیان بووە و بێ‌وگمان هاوکاریی ئەمنیی نێوان دوو وڵات، دەستەبەرکەری پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەیە، نەک هەر تەنیا ئێران و پاکستان.

News ID 56248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha