AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٢ ١٤:٤٠

ڕەزامەندی ڕێبەری ئێران لە سەر دوورکەوتنەوەی پێش نوێژی هەینی تاران

ڕەزامەندی ڕێبەری ئێران لە سەر دوورکەوتنەوەی پێش نوێژی هەینی تاران

دوابەدوای نامەکەی حوجەتولئیسلام کازم سێدیقی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران کە داوای کردبوو لە پێش نوێژی هەینی تاران دوور کەوێتەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە داواکارییەکەی ڕازی بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام کازم سەدیقی لە نامەکەیدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران، سوپاسی کرد کە وەک پێش نوێژی کاتی تاران داینابوو و نوێژی هەینی لە ماوەی حەڤدە ساڵی ڕابردوودا لە تارانی پایتەخت کردووە.

ئاماژەشی داوە کە داواکارە ڕێبەری ئێران ڕێگەی بدات چی دیکە پێش نوێژی هەینی تاران نەبێت بە هۆی ویستی بۆ گرنگیدان بە کاری زانستی، فێرکاری و بانگەشەی دینەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای سوپاسی بەڕێز سدیقی بۆ پێش نوێژی هەینی بوون لە تاران لە ماوەی حەڤدە ساڵی ڕابردوودا و پێشکەشکردنی وتاری بەسوود و کاریگەر بۆ بەرگری لە نیزامی ئیسلامی و دەربڕینی ئامۆژگاری مەعنەوی و ئەخلاقی لە وتارەکانیدا بە داواکارییەکەی ڕازی بوو.

News ID 56245

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha