AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١١ ١٩:٣١

وەزیری دەرەوەی ئێران: پێداگری بکەن لە سەر پیتاندنی سیفر ڕێککەوتن ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران: پێداگری بکەن لە سەر پیتاندنی سیفر ڕێککەوتن ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئەگەر وڵاتانی بەرانبەر پێداگر بن لە سەر پیتاندنی سیفر ئەوە هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز وتی: دانوستان دەکەین بۆ ئەوەی قەناعەتیان پێبکەین کە پیتاندنی سفر مومکین نییە، تا ئەو کاتەی پێداگری لەسەر "پیتاندنی سفر" بکەن، هیچ ڕێککەوتنێک نابێت.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز وتی: ئێران دەیەوێت ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە لە شەڕی مانگی ڕابردوودا بەرکەوتووە و ئەمریکا دەبێ قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژی ڕابردووی لە ئێراندا کەوتووە.

وتیشی: پێویستە ئەمریکا ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا هێرشیان کردە سەر ئێمە و دەبێت گەرەنتی ئەوە بدات کە لە داهاتوودا دووبارە نابێتەوە.

عێراقچی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بە ئێران گەیشتووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاتی شەڕ و دوای شەڕەکە پەیاممان ئاڵوگۆڕ کردووە و پێم ڕاگەیاندوون کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەتۆمی ئێران دەبێت چارەسەری "بردنەوە-بردنەوە" بدۆزرێتەوە. ڕێگای دانوستان بەرتەسکە بەڵام مەحاڵ نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران هێشتا توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە. بیناکان دەتوانرێت نۆژەن بکرێنەوە. ئامێرەکان دەتوانرێت بگۆڕدرێن، چونکە تەکنۆلۆژیا بەردەستە. ژمارەیەکی زۆر زانا و تەکنیکارمان هەیە کە پێشتر لە دامەزراوەکانمان کاریان دەکرد. بەڵام کەی و چۆن دەست بە پیتاندن دەکەینەوە، بەندە بە بارودۆخەکەوە.

جەختیشی کردەوە: تا ترامپ داوای ڕاگرتنی تەواوەتی پیتاندنی ئەتۆمی ئێران بکات، هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت، بەڵام واشنتۆن دەتوانێت لە ڕێگەی دانوستانەوە نیگەرانییەکانی خۆی بخاتەڕوو. ئێمە دەتوانین دانوستان بکەین. بەڵام بە سوور بوون لە سەر پیتاندنی سیفر هیچ دانوستانێک نییە.

News ID 56240

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha