بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام کازم سەدیقی لە نامەکەیدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران، سوپاسی کرد کە وەک پێش نوێژی کاتی تاران داینابوو و نوێژی هەینی لە ماوەی حەڤدە ساڵی ڕابردوودا لە تارانی پایتەخت کردووە.
ئاماژەشی داوە کە داواکارە ڕێبەری ئێران ڕێگەی بدات چی دیکە پێش نوێژی هەینی تاران نەبێت بە هۆی ویستی بۆ گرنگیدان بە کاری زانستی، فێرکاری و بانگەشەی دینەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای سوپاسی بەڕێز سدیقی بۆ پێش نوێژی هەینی بوون لە تاران لە ماوەی حەڤدە ساڵی ڕابردوودا و پێشکەشکردنی وتاری بەسوود و کاریگەر بۆ بەرگری لە نیزامی ئیسلامی و دەربڕینی ئامۆژگاری مەعنەوی و ئەخلاقی لە وتارەکانیدا بە داواکارییەکەی ڕازی بوو.
Your Comment