بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە چوارچێوەی مادەی ١٧٦ی دەستوور، دامەزراندنی ئەنجوومەنی بەرگریی نیشتیمانی پەسەند کرد.
ئەنجومەنی بەرگری پێداچوونەوە بە پلانەکانی بەرگری دەکات و تواناکانی هێزە چەکدارەکان بە شێوەیەکی ناوەندگەرایی بەرز دەکاتەوە.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە لە ئەستۆی سەرۆک کۆماری ئێران دەبێت و پێکدێت لە سەرۆکی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و هەندێک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
Your Comment