AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٧ ١١:٠٩

سوپای سووریا ئامادەیی خۆی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی تورکیا ڕاگەیاند

سوپای سووریا ئامادەیی خۆی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی تورکیا ڕاگەیاند

سوپای سووریا ئامادەیی خۆیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هیرشێکی سەربازی تورکیا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی گشتی سوپای سووریا ڕایگەیاند، بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا ئامادەییمان هەیە.

هەواڵەری سانا سەر بە حکومەتی سووریا ڕایگەیاند: سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا ڕایگەیاندووە کە بە بەرز بوونەوەی ئاستی جموجووڵەکانی تورکیا لە خاکی سووریا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و هێرش بۆ سەر ناوچەگەلێکی جیاواز و بریندار بوونی ژمارەیەک هێزی چەکدار و بنکە سەربازییەکانی ئێمە، ڕایگەیاند کە سوپای سووریا ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بوردمانی گوند و شارۆچکەکانی دەڤەری باکووری حەلەب و حەسەکە و قامیشلۆیان زیاد کردووەتەوە.

News ID 42968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha