AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٨ ١٢:٥٥

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەرکێکی گرینگ گەیشتە موسکۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەرکێکی گرینگ گەیشتە موسکۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گەیاندنی نامەیەکی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران چووەتە ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە موسکۆی پایتەختی ڕووسیا.

بڕیارە لەگەڵ پووتین سەرۆکی ڕووسیا و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش کۆبێتەوە.

گفتوگۆ لەسەر پرسە ناوچەییەکان، پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا و دانوستانی ڕۆژی شەمەی نێوان ئێران و ئەمریکا لەو تەوەرانەن که عێراقچی و پووتین باسی لە سەر دەکەن.

News ID 54660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha