AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٨ ١١:٤٠

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا کە بەهۆی شەڕی ئابووری لەگەڵ چین و وڵاتانی دیکە کەوتووەتە بەر ڕەخنەیەکی زۆرەوە، لە لێدوانێکی هەڕەشەیانەدا لە دژی ئێران ڕایگەیاند: ئامادەین کە بە سیاسەتی زیاترین گوشار لە دژی ئێران ، هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیێنینە سیفر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شکات بسنت وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی هەڕەشەیانەدا پاگەندەی کرد: دەوڵەتی ترامپ پرسێکی دیاری کردووە. بە گرتنە بەری سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێران، زنجیرەی دابین و هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە دەڕەوێنینەوە. لە ئەو زنجیرە بۆ پاڵپشتی لە هاوبەشە تیرۆریست و بەوەکالەتەکانی ئێران کەڵکوەردەگیردێت.

بسنت هەروەها پاگەندەی کرد: هەر پاڵاوگە، کۆمپانیا یان دەڵاڵێک کە بڕیاری کڕینی نەوتی ئێران یان ئاسانکاری بازرگانی لە ئەو بارەوە بدات، خۆی دەخاتە مەترسییەوە. ئێمە ئامادەین هەموو هەوڵی پێویست بۆ کەم کردنەوەی هەناردەی ئێران دەدەین و پاسەوانی لە ئەمریکا دەکەین.
News ID 54659

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha