AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٨ ١٠:٣١

ئێران لەسەر کورسی دانوستان پیتاندنی ئۆرانیۆم ناکاتە قوربانی

ئێران لەسەر کورسی دانوستان پیتاندنی ئۆرانیۆم ناکاتە قوربانی

جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پیتاندنی ئۆرانیۆم چالاکییەک نییە کە لەسەری ڕێککەوتن بکرێت؛ ئەگەر لایەنی بەرانبەر بە پاگەندەی بێ بنەماوە بەدوای داخستنی پیشەی ئەتۆمی ئێمەوە بێت، قبووڵی ناکەین.

بە ڕاپرۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوە لە گفتوگۆیەکدا لە تەلەڤیزیۆنی ئێران سەبارەت بە خولی یەکەم و دووهەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند: تا بە ئێستا کە لێرەدا قسە دەکەم داوکارییەکی نوێ لەلایەن لایەنی بەرانبەرەوە بۆ گۆڕینی شوێنی دانوستانەکەمان پێنەگەییشتووە و شوێنی گفتوگۆ لە خولی دووهەم ڕۆما دەبێت بەڵام ئەوە هەر عومانە کە ناوبژیوان دەبێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گفتوگۆ و دانوستان جیدییە

جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوە هەروەها وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گفتوگۆ و دانوستان جیدییە و بەو شێوە نییە کە بە شێوەی تاکتیکی بچێتە نێو دانوستانەوە و ئەمە یەکەم جار نییە و ئێران بەردەوام بە شێوەی جیدی چووەتە دانوستانەوە و لە خولە پێشووەکانیشدا بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی جیدی بووە و یەو جیدی بوونە بە لایەنی بەرانبەر ڕاگەیێندرا کە ئێمە بەدوای بە فیڕۆ دانی کاتەوە نین. هەڕەشە و کۆ کردنەوەی جیهازاتی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەش دەتوانێت جیدی بوون و ئامانجی ئەو وڵاتە بۆ ڕێککەوتن بباتە ژێر پرسیارەوە.


چالاکی پیتاندنی ئۆرانیۆم چالاکییەک نییە کە بیکەینە قوربانی لەسەر مێزی دانوستانەکان

غەریب ئابادی درێژەی دا: ئێمە هاوپەیوەند بە پیتاندنی ئۆرانیۆم لێزانی زۆرمان شەهید بوو و ئایا دەتوانین لە ئەو بابەتە دەست هەڵبگرین؟ چالاکی پیتاندنی ئۆرانیۆم چالاکییەک نییە کە لەسەری ڕێککەوتن بکەین و بیکەینە قوربانی، ئەگەر لایەنی بەرانبەریش نیگەرانی هەیە لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم ئەوە دەتوانین لەسەر گفتوگۆ بکەین بەڵام ئەگەر ئامانجیان لەسەر داخستنی پیشەی ئەتۆمی بێت ئەوە چی دیکە نابیسترێن و جیگای باس نییە. ئەو بابەتانە بابەتگەلێک نین کە بمانەوێت لەسەریان گفتوگۆ بکەین.

هەر جۆرە ڕێككەوتنێک بکرێت، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بانگهێشت دەکرێت

ناوبراو هەرورها وتی: ئێستاکە بابەتی تاقی کردنەوە زوویە بەڵام ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بابەتی تاقی کردنەوەکە ئەنجام دەدات. ئەمڕۆ ئاغەی گرۆسی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران وتی بە بێ بوونی ئاژانس هەر جۆرە ڕێککەوتنێک تەنیا قاقەزێک دەبێت. ئاساییشە کە هەر جۆرە ڕێککەونێک بکرێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بانگهێشت دەکرێت و تاقی کردنەوەش دەبێ لەسەر ڕێککەوتن بکرێت.

ئێمە لە پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و چین هاوکاری نزیکمان هەیە


جێگری یاسایی و نێودەوڵەت یوەزارەتی دەرەوە بە هێنانە ئارای ئەو بابەتە کە وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گەیاندنی پەیامی ڕێبەری ئێران بە پووتین چووەتە ڕووسیا، درێژەی دا: ئاوەها ڕێکارگەلێک پەرەپێدان و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنە، چەند لایەنە و نێودەوڵەتی لێک دەداتەوە. ئێمە لە پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و چین هاوکاری نزیکمان هەیە.

بە ئەنجامی گەییشتنی دانوستانەکان پێوەند بە ورەی لایەنی بەرانبەرەوە هەیە

گەریب ئابادی درێژەی دا: بە ئەنجام گەییشتنی دانوستانەکان پێوەندی بە ورەی لایەنی بەرانبەرەوە هەیە و ئەگەر بە ڕوانگەی خولی یەکەمی دانوستانەکانەوە بێنە مەیدان بە بڕوای من ڕێککەوتن زۆر ناخایێنێت بەڵام ئەگەر لە هەڵوێستیاندا گۆڕان هەبێت، ئاساییە کە سازێنەر نییە و رەوتی گفتوگۆکان پێچراوتر دەبێت.

News ID 54657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha